* رۆژی یەکەم: کۆبونەوە لە ئۆفیسی کۆمپانیا و ناساندنی ڕێبەری گەشتیەکان و بەرێکەوتن بۆ سنور و پاشان گەیشتن بە شارە جوانەکەی پیرانشهر و دوای پشوو دانێک و کڕینی سیمکارت و چاکردنی ئینتەرنێت بەڕێ دەکەوین بۆ شیمالی ئیران بۆ شەو گەیشتن بە هۆتێل لە شاری سەرعین. * رۆژی دووەم:بەیانیەکەی پیاسەیەك بە ناو بازاری سەرعین و چوون بۆ مەلەوانگەکانی ئاوی دەرمانی و گەرمی سەرعین پاشان بەڕێکەوتن بۆ گەردەنەی حەیران و بینینی دیمەنە دلڕفێنەکانی شیمال و گەیشتن بە هۆتێل و وەرگرتنی ژور * رۆژی سێیەم: بەڕێکەوتن بۆ بوکی شیمال ) شاری رامسەر( و گەشتی دەریایی و تەلەفریکی رامسەر و سەرکەوتن بۆ بلندترین شوێنی رامسەر بانی سەبز و دواتریش گەشت کردن بۆ مالی شا و دواتر بۆ شەقامە سەوزپۆشەکەی بەلواری معلم. * رۆژی چوارەم:گەشتی چیای جواهردە دەکەوێتە نێو دارستانە چرەکەی مازاندەران و ناوچەکە بە هەور دەورە داپۆشراوە ، یاخود بازارکردن لە بازاری گەورە و سونەتی الهیجان.) ڕۆژو چوارەم گەشتی ئازاد(. * رۆژی پێنجەم: بەڕێکەوتن بۆ بەندەر ئەنزەلی و ئەکواریۆمی ئەنزەلی و گەورەترین مۆلی بازارکردن لە مرکز تیجاری کاسپیان کە تەواوی خەلکی شیمال بازار لەوێ دەکات و پاشان دەچین بۆ تاالبی ئەنزەلی. * رۆژی شەشەم: گەشتی گوندە جوانەکەی ماسولەی گەشتیاری کە بە گوندی هەور بڕ ناسراوە لە شیمالی ئیران شاری رەشت ، پاشان بەرێکەوتن بۆ گەرانەوە * رۆژی حەوتەم: گەیشتن بە پیرانشهر و کرینی شیرینی وقەنادی ئیرانی و پاشان گەیشتنەوە بە سەالمەتی بۆشاری هەولێری خۆشەویست. تێبینی : رێگای سەفەر دوور و درێژە پێویستی بە پشو درێژ ی و هاوکاری کردنی یەکتر هەیە، ئێمە پابەندین بە راوەستان و پشودان هەر سێکاتژمێر جارێک. تێچویگەشتی ئازاد و بلیتی شوێنە گەشتیارییەکان لە سەرگەشتیار خۆیەتی . دوای هەلبژاردنی هەر هۆتێلێک لەسەر داواکاری خۆتان ئێمە بەرپرس نین لە خاوێن و پیسی هۆتێلەکە، هۆتێل دوای دیاری کردنی لە کۆمپانیا بە هیچ شێوەیەک ناگۆردرێت تەنها بە )غرامە( نەبێت.